یەکەم حزبی ھەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بە کشانەوەی ئەمریکا لەعێراق راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی ئیسلامی خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق، لەبارەی بارودۆخی هەرێمیشەوە رایگەیاند،دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان شكستی گەورەیان خواردووە لە بەڕێوەبردنی حكومڕانی هەرێمی كوردستان، بۆیە هاوڵاتیان متمانەیان بەو دەسەڵاتە نەماوە.

رۆژی شەممە 25_12_2021 ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، بەسەرپەرشتی عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزووتنەوە، كۆبونەوەی ئاسایی خۆی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی نوێترین هەڵوێستی حزبەكەی لە بارەی بەستنی كۆنگرە و بارودۆخی عێراق و هەرێم نیشاندا.

لە راگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە كراوە و تیایدا هاتووە، ئەنجومەنی شورا بە تێكڕای دەنگ بڕیاریدا لە نزیكترین كاتدا كۆنگرەی (12) ئەنجام بدات و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی ئامادەكاری ڕاسپارد بە ئەنجام گەیاندنی كارە هونەری وكارگێڕییەكان و وەرگرتنی ڕاپۆرت و بیروڕای سەرجەم ئۆرگانەكان و ئەندامان بە ئامانجی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی نەوعی و سەركەوتوو.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی شورا پێی وایە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان شكستی گەورەیان خواردووە لە بەڕێوەبردنی حكومڕانی هەرێمی كوردستان، بۆیە هاوڵاتیان متمانەیان بەو دەسەڵاتە نەماوەو ڕۆڵی خێرخوازان و ڕێكخراوە مرۆیی وخێر خوازیەكان ئەركی حكومەت ئەنجامدەدەن لە بەهاناوەچوونی خەڵك و یارمەتیدانی لێقەوماوان و حكومەت كەمتەرخەمەو بەئەركی خۆی هەڵنەستاوە كە ئەوەش ئاماژەیەكی ترسناكە لەسەر پرۆسەی حوكمڕانی هەرێمەكەمان.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە كۆتایی هاتنی بوونی هێزی چەكداری بیانی لە عێراق و داوا لە هەموو عێراقیەكان و خەڵكی كوردستان دەكات بە شێوازێكی ئاشتیانە وڵاتەكەیان بەڕێوەببەن دوور لە شەڕو و ئاژاوەو ناكۆكیە سیاسییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا