پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌كانی توركیا بناری قه‌ندیل و سنوری ماوه‌تیان لە شارباژێر بۆردومان كرد و قائیمقامی ماوه‌ت ده‌ڵێت، بۆردومانه‌كه نزیكبوه له شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانه‌وه و زیانی گیانی نییه.
ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌كانی توركیا بناری چیای قه‌ندیل و سنوری ماوه‌تیان بۆردومان كرد، له ئێستاشدا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به ئاسمانی ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه گوێبیستی ده‌نگی فڕۆكه‌ن.
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت رایگه‌یاند، بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی توركیا له ناوچه‌یه‌ك بووە كه پێی ده‌وترێت “باسكی قه‌ڵێ” له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه لە گەڵاڵە بۆردومانكراوه و نزیكه‌ی دو كیلۆمه‌تر له شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نییه‌وه دوربووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه موسلیح زرار به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وه‌رتێی سه‌ر به قه‌زای رواندز، رایگه‌یاند، گوندەکانی بۆکریسکان و زارگەلی لەسنووری شارەدێی وەرتێ، لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی بۆردوومانکران.
تائێستا زیانەکانی بۆردوومانەکان نەزاندراون.