دوو هاوڵاتی كورد لە زیندانی ئێران لەژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

ماڵپەڕی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، دوو هاوڵاتی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لە زیندان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كەسوكاری دوو زیندانیكراوی خەڵكی نەغەدە، ئاگاداركراونەتەوە كە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتر ئەو دوو زیندانییە لەگەڵ چەند كەسێكی دیكەدا دەستگیركرابوون.

لە هەواڵەكەی ماڵپەڕی هەنگاودا هاتووە، ئەمڕۆ ئیتلاعاتی سوپای نەغەدە بنەماڵەی هەریەك لە ئەسعەد ڕامین و داود ڕەحیم یان بانگكردووە و دوای پیشاندانی وێنەی تەرمەكانیان بەفەرمی پێیڕاگەیاندوون كە ئەو دوو هاوڵاتییە كوردە گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشهاتووە، كەسوكاری ئەو دوو كەسە داوایانكردووە تەرمەكانیان رادەستبكرێتەوە، بەڵام ئاگاداركراونەتەوە لەوەی تەرمێك لەئارادانییە و تەنیا ئەوە بەسە كە بزانن ئەوان لە ژیاندا نەماون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا