کەشناسی: شەپۆلی باران بارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو لە کاتەکانی ئێوارەدا کۆتایی دێت.

ئەمڕۆ هەینی کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ هەبوونی کەمێک باران بارین لە کات و ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان .

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەیی 1 تا 3 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەیی 2 تـــا 4 پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ  .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا