كەجەكە: ئەو گرژیانەی روویانداوە لە ئەستۆی پارتیدایە

پۆڵەتیك پرێس

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی كۆماجڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ئیدانەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریكا تایبەت بە شەڕی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كردستان دەكات و دەڵێت، ئەو گرژیانەی روویانداوە لە ئەستۆی پارتیدایە.

 

كەجەكە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ پۆڵەتیك پرێس نێردراوە تیایدا بۆ رای گشتی ئاشكراكردووە، لە كاتی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی پارتی و پەكەكە لە سنوری بادینان، گەریلاكان هەوڵێكی زۆریان بۆ رێگریكردن لە دوستبونی گرژی و پێكدادان داوە، بەڵام پارتی سور بووە لەسەر ئەنجامدانی و لە ئاكامدا قوربانی لێكەوتەوە.

دەشڵێت، بەرپرسیارَیتییەكەی بە تەواوی لە ئەستۆی ئەو ئیرادەیەیە كە جووڵەی بەو هێزە چەكدارانە كرددوە”.

لە بارەی لێدوانی یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتێكدا رای گشتی گەلی كوردستان لە هەر چوارپارچە و بەتایبەت هێزو لایەنە سیاسیەكان سەرقاڵی هیوركردنەوەی دۆخەكە بوون، بەڵام ناوبراو بە لێدوانَیكی نابەرپرسیارانە هەوڵیدا ئاگری شەڕ و ناكۆكی گەشتر بكات، “ئێمەش ئەو لێدوانە سەركۆنە دەكەین”.

 

لە كۆتای راگەیەندراوەكەیدا كەجەكە بانگەوازی خۆیان ئاڕاستەی گەلی كورد و سەرجەم هێزولایەنەسیاسیەكان و رۆشنبیران كردووە دژی ئەو لێدوانانە بوەستنەوە و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان بدەن.

 

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ گرژی ‌و ئاڵۆزی له‌نێوان پارتی‌و په‌كه‌كه‌ دروست بووه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممەی رابردووش له‌ گوندی چه‌مانكێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی له‌ سنووری پارێزگای دهۆك پێكدادانان له‌نێوانیاندا روویدا، دوای ئه‌و رووداوه‌ش به‌رپرسانی پارتی و به‌ شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و په‌كه‌كه‌ ناویان برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا