ئیسرائیل فەرماندەیەکی حیزبوڵڵای کوشت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، فەرماندەی بەشی کەناراوەکانی حیزبوڵڵایان لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوشتووە کە پلانی داناوە هێرشی مووشەکی بکاتە سەر ئیسرائیل.

فەرماندەکەی حیزبوڵڵا ناوی ئیسماعیل یوسف بازە و لە ناوچەی بن بال لە لوبنان کوژراوە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەو بەرپرسەی حیزبوڵڵا کە چەندین بەرپرسیارێتی هەبووە، بە دووریی نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە باکووری سنووری ئیسرائیل لە رێگەی فڕۆکەوە کراوەتە ئامانج.

حیزبوڵڵا لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی باز ی راگەیاندووە، بەڵام ئاماژەی بە پلە و رۆڵەکەی نەکردووە.

رۆژی سێشەممە چەکدارانی حیزبوڵڵا لە رێگەی درۆنەوە هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل کە بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا