وەزارەتی كارەبا: هەر هاوبەشێك قەرزەکانی نەداتەوە كارەباكەی دەبڕین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لەبارەی قەرزی كارەباوە هۆشداری بەهاوبەشانی كارەبا دەدات و رایدەگەیەنێت ” هەر هاوبەشێك لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا قەرزەکانی نەداتەوە كارەباكەی دەبڕین”

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “لە ماوەی مانگی رابردوودا داهاتی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، پێویستە هاوبەشانی کارەبا قەرزەکانیان بدەنەوە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتە بەر.”

لەزانیاریەكانی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، گەڕاندنەوەی داهاتی کارەبا لە کاتی دیاریکراودا بۆ خەزێنەی گشتی بەشێکی گرنگی کاری بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی کارەبا دەبێت، مانگی حوزەیران 39 هەزار پسولەی کارەبا لە هەولێر دراوە بە هاوبەشانی کارەبا، ئەم مانگە لە پلان دایە لە کۆی 160 هەزار هاوبەش، 150 هەزار پسوولە چاپ بکرێت، هاوكات لە مانگی حوزەیران، 1056 سەرپێچی لە پارێزگای هەولێر بڕدراوە و، تیمەکانی راسپێردراو بە شێوەیەکی بەرفراونتر دەست بە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بكەن.

وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكردووە، 875 هاوبەشی کارەبا لە بواری پێشەسازی، کشتوکاڵی و بازرگانی لە هەولێر هەیە و 64 شوێن بەهۆی نەدانی قەرزەکانیان کارەباکەیان بڕدراوە و 185 هاوبەش بۆ خۆیان هاتوون و قەرزەکانیان داوە، ئەگەر هاوبەشان لەکاتی دیاریکراودا قەرزەکانیان نەدەنەوە، کارەباکەیان دەبڕێت.

لەبارەی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەباوە وەزارەتی كارەبا جەختیكردەوە، پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک بۆ چارەسەرکردنی بەشێکی زۆری کێشەکانی کارەبا خێراتر دەکرێت و پێویستە بەستنی لینکەکانیان بە توڕی کارەباوە بەپێی گرێبەست لە لایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە جێبەجێ بکرێت، کە دەبێتە بەکارخستنی خێراتری پێوەرەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا