ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەهاوكاری ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیركردنی كەسێكی تۆمەتبار بە كوشتنی ئەفسەرێكی خانەنشین ڕاگەیاند و دەڵێت، بە هاوكاریی ئاسایشی سلێمانی ئەنجامدراوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزێكی دەزگاكەیان لە ئەنبار بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی تۆمەتباری تاوانی كوشتنی ئەفسەری خانەنشین (سەعد موحسین مەرزوك) یان دەستگیركرد، لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ قوربانییەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەكە پاش بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەر و شوێنكەوتنی تۆمەتبار بووە كە هەڵهاتووە بۆ پارێزگای سلێمانی.

باسی لەوەشكرد، وتە لە تۆمەتبار وەرگیراوە و رادەستی دادگای تایبەتمەند دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا