نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی ڕێکخراوی ئۆپیک بڕیاریدا بەردەوامبێت لەسەر سیاسەتی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 113 دۆلار و چوار سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 110 دۆلار و حەوت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە وڵاتانی ئۆپیک پڵەس ڕازی بوون بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی 432 هەزار بەرمیل لە هەر ڕۆژێکدا لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا