پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەهۆی چەند هۆکارێکەوە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجام نادرێت و دواخراوە بۆ ساڵی داهاتوو.
ماهر حەماد جوهان، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕوونیکردەوە، بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە، ناتوانن لە کۆتایی ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی دانیشتوان بەڕێوەببەن و دوادەخرێت بۆ ساڵی داهاتوو.
ئاشکرایکرد، لەدوای تەواوکردنی ئامادەکارییە تەکنییەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتووی 2024 دەست بە پرۆسەکە دەکەن و بۆماوەی چەند مانگێک بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتەکەیان ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتووەتە 43 ملیۆن کەس.