دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لە سکاڵاکەی وەھاب ھەڵەبجەیی دواخست

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکەی وەھاب ھەڵەبجەیی لەسەر راگرتنی کارکردن بە یاسای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر لە ھەرێم بۆ حەوتی نیسان دواخست.

رۆژی سێشەممە دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵاکەی وەھاب ھەڵەبجەی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر CTGکۆبووەوە کە تیایدا داوای نادەستورییبوونی کارکردن بەیاسای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر ژمارە 3ی ساڵی 2006 ی ھەرێم دەکات، بەوھۆی ئەوەی ماوەی کارکردن بە یاساکە کۆتاییھاتووە، ھەروەھا داواشیکردووە ئەو بڕیارانەی لەماوەی بەسەرچوونی یاساکەدا لەدژی دەرکراون ھەڵبوەشێندرێنەوە.

دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنەکەدا بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکەی وەھاب ھەڵەبجەیی لە 27ی شوباتەوە بۆ حەوتی نیسانی ئەمساڵ دواخست.

ھەر ئەمڕۆ دادگاکە، سکاڵایەکی لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ یەکی نیسان دواخست کە تیایدا داواکراوە کۆبوونەوەکەی 13ى مانگی رابردووی تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێندرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا