پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، کۆتاییان بە تۆمارکردنی دوایین داتا و زانیارییەکانی ھەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 ھێناوەو رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردەوە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت و گۆڕانکاری لە ژمارەیەک مادەیی یاسایی و شایستە داراییەکان، کۆتاییان بە تۆمارکردنی داتا و زانیارییەکان بۆ ھەمواری یاسای بوودجەی ساڵی 2024 ھێناوە.
ئەوەشی خستەڕوو، یاسای بوودجەی ساڵی 2024 یان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ پەسەندکردنی، دوای ئەوەش یاساکە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران و دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت.
یەکێک لەو ماددانەی یاسای بودجەی ساڵی 2024 ، کە بڕیارە ھەمواربکرێتەوە، پەیوەستە بە چارەسەرکردنی گرفتەکانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و جیاکردنەوەیەتی لە خەرجی کرداری.