کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئادار، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە هەندێک ناوچەدا بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

سبەی پێنجشەممە28ی ئادار، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە سنورى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 20پلەى سیلیزى

سلێمانی :17 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16پلەى سیلیزى

کەرکوک : 22پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18پلەى سیلیزى

زاخۆ : 15پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 9پلەى سیلیزى

سۆران : 16پلەى سیلیزى

گەرمیان : 23پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا