دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تیمەكانیان لەشاری هەولێر توانیویانە دەست بەسەر سێ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرن و دوو بازرگانیش بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەو ماددانە دەستگیربكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، تیمی بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دوای دەستكەوتنی زانیاری وردو بەدواداچونی بەردەوام لەسەر دو بازرگانی ماددەی هۆشبەر، هەروەها دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و وەرگرتنی رێكارەیاساییەكان، ئەمڕۆ دوشەممە توانیان هەردوو بازرگانەكە دەستگیربكەن.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەگەڵ دەستگیركردنی بازرگانەكاندا، دەست بەسەر سێ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ئەمڤیتامین) ناسراو بە(كریستاڵ) گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە و روبەروی یاسا دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا