پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە تایبەت بە کاتی خۆڵبارین و دروستبوونی تۆز و خۆڵ و هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
بەگوێرەی ڕێنماییەکان، “پێویستە لەکاتی خۆڵبارین دەرگا و پەنجەرە دابخرێت، ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت هاووڵاتیان نەچنە دەرەوە، زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چوونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە”.
هەر بەگوێرەی ڕێنماییەکان، “پێویستە لەکاتی چوونەدەرەوە دەمامک ببەسترێت و هاووڵاتیان ڕوپۆشی خۆیان و شوێنی مانەوەیان بکەن بە بەردەوامی، ئەوانەشی لە ماڵەوەن پێویستە شوێنی خۆڵبارین پاکبکەنەوە”.
ئەوەش هاتووە، “تێکەڵ نەبوونی هاووڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات”.
لە ڕێنماییەکاندا باس لەوەشکراوە، لەکاتی خۆڵباریندا پێویستە بە بەردەوامی میوە و سەوزە بخورێت و لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاووڵاتیان پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.