پۆڵەتیک پرێس
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە بەیانیەوە مامۆستایان کۆتایی بە بایکۆت دەهێنن و دەوام دەست پێدەکەنەوە.
د.پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایگەیاند، “لە سبەینێوە بایكۆتی مامۆستایان و فەرمانبەران كۆتایی دێت و دەست بەدەوامی ئاسایی دەكەنەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەینی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی خەرج دەكرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی دیکە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی و لەگەڵیشیاندا خوێندکاران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان و نەمانی پلەبەرزکردنەوە دەرگای زانکۆی سلێمانیان داخست.