پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌مرۆ هه‌ینی، له‌وێستگه‌كانی به‌نزین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌رزبوویه‌وه‌و نرخی لیترێك به‌نزین 25 دینار چووه سه‌ری.
هه‌رچه‌نده شۆفێران ناڕەزایی و نیگەرانی ده‌رده‌بڕن و داوای دابەزینی نرخی بەنزین دەكەن و نیگەرانیشن لە بێدەنگی بەرپرسان به‌ڵام نرخی زین بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و چەند ڕۆژ جارێک نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و نرخەکەی ڕوو لە ھەڵکشان دەکات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی ته‌مموز، له‌زۆرینه‌ی وێستگه‌كانی به‌نزین و به‌نزینخانه‌كان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە 750 دینارەوە بۆ 775 تا 800 دیناربه‌رزبوویه‌وه، ھەروەھا نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەنیش بوو به825 دینار و لیترێك به‌نزینی سۆپەریش بە 900 دینار ده‌فرۆشرا.