سێ بەندکراوی کورد لەسێدارە دران دووانیان بران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەسێدارەدانی سێ بەندكراوی كوردی راگەیاند، كە دووانیان بران.

بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێكخراوی هەنگاوی مافی مرۆڤ، سزای سێدارەی دوو برای خەڵکی سەڵماس و هاوڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد  بە ناوەکانی داوود قاسم زاده و بەهائەدین قاسم زاده لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێکرا.

لەزانیاریەكانی رێكخراوەكەدا هاتووە، ئەو دوو برایە بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەسی دیکە دەستبەسەركرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپا.

هاوكات لەهەمان كاتدا سزای سێدارەی هاوڵاتیەكی دیكە بەناوی ئەنوەر عەبدوڵڵاهی خەڵکی مەهاباد جێبەجێ کراوە، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا