پۆڵەتیک پرێس
هەڵواسینی وێنەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق، ناڕەزایەتی عێراقییەکانی لێکەوتەوە.
رۆژی شەممە، لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەندین عێراقی ناڕەزایەتییان دەربڕی لەبارەی هەڵواسینی وێنەی سولەیمانی و موهەندیس لە پەرلەمان و رایانگەیاند، ئەم دیمەنانە عێراق وەک بەشێک لە ئێران دەردەخەن.
ئەوەش هاتووە، عێراقییەکان و حزب و هێزە دژە ئێرانییەکان داوا دەکەن کۆتایی بەم نمایشانە بهێنرێت، چونکە بەدەرن لە پرەنسیپەکانی پەیوەندی نێودەوڵەتی.
رۆژی هەینی، له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق وێنه‌ی چاپكراوی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به‌قه‌باره‌ی گه‌وره هه‌ڵواسرا، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی كوژرانی سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس کە تێیدا سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرکردەی حزب و هێزە عێراقییەکان بانگهێشت کراون.