بایدن بەمەبەستی سەردانیکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمریکای جێهێشت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەسەردانێکی فەرمی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکای جێهێشت بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشتیکرد.

لەوبارەیەوە نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامانجەکانی ئەم سەردانەی بایدنی ئاشکراکرد بۆ هەریەکە لە وڵاتانی ئیسرائیل و سعودیە و فەلەستین.

پرایس ئاماژەی بەوەکرد، لە سەردانەکەدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یاوەری بایدن دەبێت و سەردانەکە لە 13 تا 16 تەمموز دەخایەنێت.

وتیشی، لەم سەردانەدا شاندەکەی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان و سەرکردەی وڵاتانی کەنداو و وڵاتە هەرێمییەکان لەبارەی چەند بابەتێکی لەپێشینە مشتومڕ دەکات، لەنێویشیاندا قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان لەنێویشیاندا “ئێران”.

باسی لەوەشکرد، لەدوای کۆبوونەوەکانی قودس و بەیت لەحم، جۆ بایدن و بلینکن بەردەوام دەبن لە سەردانەکەیان و لە جەددە بەشداری لە لوتکەی ئەنجومەنی هەماهەنگی کەنداودا دەکەن، کە بڕیارە عێراق و میسڕ و ئوردن تێیدا بەشدار بن، ئامانج لەم لوتکەیەش گفتوگۆکردنە لەسەر هەوڵەکانی پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و بوژانەوەی هەرێمیی و تاوتوێکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا