ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل جوڵەی بە کەشتییە جەنگییەکانی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پنتاگۆن بۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل یەکێک لە گەورەترین کەشتییە جەنگییەکانی خۆی ناردە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی تشرینی یەکەم، ئیدارەی بایدن فەرمانی بە کەشتی جەنگی فڕۆکەهەڵگری USS Gerald R. Ford، کردووە کە بەرەو ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست بکەونەڕێ بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل لە جەنگی دژی چەکدارانی حەماس.

کەشتییەکە یەکێکە لە گەورەترین و پێشکەوتووترین کەشتییە جەنگییەکانی جیهان، توانای هەڵگرتنی ژمارەیەک زۆر لە فڕۆکەی شەڕکەری لە جۆرەکانی F-35, F-15, F-15 و A-10 هەیە لەگەڵ چەندین سیستمی بەرگری و بەرپەرچدانەوەی موشەک و سەکۆی هەڵدانی موشەکی کروز.

وتەبێژێکی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا باسی لەوەکرد، کە لەنێو کوژراوەکانی شەڕەکەدا هاوڵاتی مەدەنی ئەمریکی هەیە.

ئیسرائیل دەڵێت، لە سەرەتای دەستپێکی شەڕەکەوە 700 کەس کوژراون و 100 کەسیش فڕێندراون و بێسەروشوێنن. لەکاتێکدا، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی فەڵەستین، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەزە گەیشتووەتە 400 کەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا