بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێزگرتن لە جیاوازییەكان و یەكترقبووڵكردن نیشانەی كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو و ئاشتیخوازە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارم ئەم یادە پیرۆزە هاندەرێكی گرنگ بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی.

لە دەقی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ) پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەم”.

وتیشی، “هیوادارم ئەم یادە پیرۆزە هاندەرێكی گرنگ بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان لەنێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان، پەرەپێدانی رۆحی لێبووردەیی و پاراستنی بەها پیرۆزەكان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “رێزگرتن لە جیاوازییەكان و بەكلتووركردنی یەكترقبووڵكردن بە دەنگ و رەنگە جیاوازەكانەوە، نیشانەی كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو و ئاشتیخوازە. هیوادارم هەموومان لەو پێناوەدا خەبات بكەین و ئاشتی و برایەتی ئامانجی هەموولایەك بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا