حکومەتی هەرێم بڕێک پارەی بۆ گەرمیان تەرخانکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی بڕێک پارەی تەرخانکرد بەمەبەستی خەرج کردنی، بۆ پرۆژەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.

كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیانی كوردستان،  بڕیاری دا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی بڕی (١٥,٨٢٦,٠٠٠,٠٠٠) پازده‌ ملیار و هه‌شتسه‌د و بیست و شه‌ش ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكانی (ڕێگه‌وبان، ئاو، ته‌ندروستی، شاره‌وانیه‌كان، په‌روه‌رده، ئاودێری، كاره‌با وئاوەدانکردنەوە) ، له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان.

ئاماژەیان بەوەشدا ئەم بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان خەرج دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا