فڕۆكەخانەی دیمەشق بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە جارێكی تر لە كاركەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێكی تر سوپای ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكەخانەی دیمەشقی كرد و بووە هۆی وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەكانی ئەو فڕۆكەخانەیە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، رۆژی یەكشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2023 دوای چەند كاتژمێرێك لە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، فڕۆكەخانەكە بەهۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیلەوە جارێكی دیكە گەشتە ئاسمانییەكانی راگرت، روانگە ئەوەشی پشتڕاسكردووەتەوە، كە تەقینەوەیەكی دیكە لە فڕۆكەخانەی سەربازی مەزە لە دیوەكەی تری پایتەخت بیستراوە.

لە 22ی تشرینی یەكەمەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسرائیل كە رێڕەوی فڕینی سەرەكی فڕۆكەخانەی وڵاتی سووریای كردووەتە ئامانج سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی وڵاتەكە راگیراون، هەروەها هێرشە هاوكاتەكانی هەمان رۆژ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی لە خزمەتگوزاری وەستاند، ئەمەش وایكرد وەزارەتی گواستنەوەی سوریا هەموو گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانەی لازقیە بگوازێتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكەخانەكە دەستی بە كارەكانی كردەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك گەشتەكانی وەستابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا