یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە رووی فەلەكیەوە، پێشبینی دەكرێت مانگی رەمەزانی ئەمساڵی 2023، بیست و نۆ رۆژ بێت، بەو پێیەش بێت 21ی نیسان یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە رۆژی پێنجشەممە 23ی ئادار دەستی پێكردووە، بەگوێرەی پێشبینیەكانی فەلەكناسی، مانگی رەمەزان بۆ ماوەی 29 رۆژ بەردەوام دەبێت و لە رۆژی هەینی 21ی نیسانی 2023دا، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

لە ڕووی فەلەكییەوە پێشبینی دەكرێت هیلالی مانگی شەوال لە رۆژی پێنجشەممە 29ی رەمەزانی ساڵی 1444 كۆچی لە كاتژمێر 5:14 خولەكی ئێوارە بە كاتی مەككەی موكەرەممە راستەوخۆ هەڵبێت كە دەكاتە 20ی نیسانی 2023.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا