ئاگر لە دەیان کۆگای نەوتی تاران دەکەوێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگرێکی گەورە لە ١٨ کۆگا لە پاڵاوگەی نەوتی تاران کەوتووەتەوە.

پەیمان سابریان، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی تاران لەبارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” هۆکاری ئاگرەکە گڕگرتنی بۆرییەکانی گواستنەوەی غاز بووە”.

تا ئێستا میدیاکان لەبارەی بوونی زیانی گیانی بەهۆی ئاگرەکەوە هیچ زانیارییەکیان  بڵاونەکردووەتەوە.

لای خۆشیەوە موجتەبا خالیدی، بەڕێوەبەری دەزگای فریاکەوتنی ئێران ڕایگەیاندووە، ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە بۆ ناو کۆکاگانی پاڵاوگەی نەوتی تاران ، بۆ کۆنتڕۆڵکردنیشی ١٠ ئۆتۆمبێلی فرفریاکەوتن بەرەو شوێنی ڕووداوەکە نێردراون”.

کارگێڕانی پاڵاوگەکەش بوونی هەر کارێکی تێکدەرانەیان ڕەتکردووەتەوەو هۆکارەکەیان بۆ هەڵەی تەکنیکی گەڕاندووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا