واشنتۆن بەشێك لە دیبلۆماتەكانی لە بەغدا دەكشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە واشنتۆن بڕیاریداوە بەهۆكاری ئەمنی ژمارەیەك لە لە دیبلۆماتەكانی لە بەغدا بكشێنێتەوە لە ئێستاشدا ئەو پرۆسەیە دەستیپێكردووە.

بەوتەی سەرچاوە ئەمنیەكانیش، كشانەوەكە نزیكەی نیوەی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بە كارمەندانی ئەمریكی و عێراقییەوە دەگرێتەوە، كە بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتە ئەمنیەكان دەستی پێكردووە.

ئەوەشهاتووە، مەترسی ئەوە هەیە میلیشیا عێراقییەكان كە ئێران پشتگیریان دەكات پەنا بۆ كاری دوژمنكارانەی و تیرۆریستی ببەن و باڵیۆزخانەكە لەناوچەی سەوز بكەنە ئامانج.

بەپێی زانیاری میدیا عێراقیەكانیش، كشانەوەی كارمەندان و دیپلۆماتەكان لەسەر بنەمای راسپاردەی سەركردەكانی هەواڵگری و پنتاگۆن بووە كە “هەڕەشەی جدی” دەكرێت وەك یەكەمین ساڵیادی كۆچی دوایی فەرماندەی سوپای كۆماری ئیسلامی (IRGC) قاسم سولەیمانی نزیك دەبێتەوە.

لەماوەی رابردوشدا بەرپپرسانی ئەمریكا رایانگەیاند، ئەگەر حكومەتی عێراق كار بۆ سنورداركردنی هێرشە بەردەوامەكانی میلیشیا عێراقییەكان نەكات ئەوا لەو وڵاتە دەكشێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا