ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن سزای بەسەر شەش کۆمپانیا و چوار کەسدا سەپاندووە بەهۆی کڕینی کەلوپەلی ئەلکترۆنی.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر شەش کۆمپانیا و چوار کەسدا سەپاندووە کە کارئاسانییان بۆ کڕینی کەلوپەلی هەستیار کردووە لەناویشیاندا، کەلوپەلی ئەلکترۆنی لە بەرژەوەندی کۆمپانیای پەیوەندی ئێران “ICI” کە یەکێکە لە کۆمپانیا سەربازییە ئێرانییەکان کە لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی بەرگری و لۆجستی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە.

بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لەناو کۆمپانیا سزادراوەکاندا کۆمپانیای Hoda Trading، Proma Industry، Industry Co، Soltech و کۆمپانیای Naz Technology Co هەیە.

لایخۆیەوە ستیڤن منوچن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران تۆڕێکی جیهانی لە کۆمپانیاکان بەکاردەهێنێت بۆ پتەوکردنی توانا سەربازییەکانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دژی ئەو کەسانەی کە یارمەتی هەوڵی سەربازی ئێران و بڵاوکردنەوەی چەک دەدەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە لەدوای راگەیاندنی رێژەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەگەر جۆ بایدن ببێتە سەرۆکی وڵاتەکە کۆتایی بە ئاڵۆزییە ئەتۆمیەکانی ئێران بهێنێت و سزاکانیان لەسەر لاببات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا