ترەمپ خۆی بە براوەی دەنگدانی پێشوەختەی هەڵبژاردن دەزانێت

پۆڵەتیک پرێس

نزیکەی ٣٠ ملیۆن ئەمریکی بەشداریان لە دەنگدانی پێشوەختەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا کردووە کە بڕیارە لە ٣ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، نزیکەی ٣٠ ملیۆن دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانی پێشوەختەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا کردووە و لەناویشیاندا ویلایەتی فلۆریدا کە رۆژی دووشەممە دەنگدانی پێشوەختەی کردەوە.

رۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەردانی ویلایەتی ئەریزۆنای کرد و وتی: ئێمە دەیبەینەوە.. رەنگە بەر لە دوو سێ هەفتە ئەم قسەیەم پێنەوتبن.

بەپێی پرۆژەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە زانکۆی فلۆریدا، هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٩ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگ لەڕێی دەنگدانی ئەلکترۆنی یان کەسیی لە ٤٤ ویلایەتی ئەمریکا و واشنتۆنی پایتەخت دراوە.

جێی باسە لەمساڵدا، بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ زیادبوونێکی بەرچاو لە رێژەی دەنگدانی پێشوەختە بەدیدەکرێت بەجۆرێک، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ تەنیا پێنج ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دەنگدانی پێشوەختە ئەنجامدرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا