ئەمریکا ماوەی لێخۆشبوونی بۆ عێراق درێژکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەرپرسێکی عێراق رایگەیاند، واشنتۆن ماوەی سێ مانگ لێخۆشبوونی بۆ عێراق درێژکردەوە لەو سزایانەی لە بواری وزە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.

ماڵپەڕی فرانس پرێس لە زاری ئەو بەرپرسەوە رایگەیاند، لێخۆشبوونی ئەم جارە ماوەکەی لە جارانی پێشووتر زیاترە و بەپێی ئەم بڕیارە عێراق دەتوانێت تا سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوو گاز و کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی لە بواری وزەدا پشت بە ئێران دەبەستێت، بەجۆرێک سێ یەکی پێویستییەکانی گاز و کارەبای لە ئێرانەوە هاوردە دەکات.

لەماوەی رابردوودا، بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانییەوە، ئێران دەستیکرد بە راگرتنی هەناردەی گاز و کارەبا بۆ عێراق، ئەوەش بووەهۆی ئەوەی کورتهێنانی کارەبا لە عێراق بێتەئاراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا