پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوچەی سەوز لەڕێی چەند موشەکێکەوە کرایەئامانج، ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی لەبەغدا بڵاوەیان پێکرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی حکومەت رایگەیاند، سەعات 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمەڵە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا، لەڕێی سێ موشەکەوە ناوچەی سەوزیان کردووەتە ئامانج.
لایخۆیەوە بەرپرسێکی باڵای سەربازی رایگەیاند، لەدوای ئەو هێرشەوە هێزێکی زۆر لەنزیک ناوچەی سەوز بڵاوەی پێکراوە و دیواری ئەمنی دانراوە و هێزەکان پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکان دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هەر هێرشێک دژبە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، دەسەڵاتی دامەزراوەکانی عێراق و سەروەری یاسا و سەروەری نیشتیمانی عێراق لاوازدەکات.
ناوچەی سەوز کە دەکەوێتە ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق، بینای باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و بینا حکومیەکانی لەخۆگرتووە و ماوە ماوە لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە دەکرێتە ئامانج و موشەکباران دەکرێت.