هێرشەکەی ناوچەی سەوز کاردانەوەی بەرپرسانی عێراقی لێدەکەوێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

هێرشەکەی شەوی رابردووی ناوچەی سەوز لە بەغدا، کاردانەوەی چەند بەپرسێکی عێراقی لێکەوتەوە و داوایانکرد رێکاری ئەمنی پتەوتەر بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەکان بگیرێتەبەر.

لەوبارەیەوە عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، ئەو هێرشانەی دەکرێنەسەر ناوچەی سەوز لە بەغدا ئابڕووی عێراق لەکەدار دەکەن و پایەی دەوڵەت لەبەردەم رای گشتیدا دەخەنە ژێر پرسیار و گومانەوە.

وتیشی: دووبارە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین رێکاری ئەمنی پێویست و پتەو بگرێتەبەر بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەکان لە عێراق.

لەلایەکی دیکەوە ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی جەختی لەوەکردەوە، بەردەوامی بەئامانجگرتنی نێردە دیبلۆماسییەکان ئەنجامێکی مەترسیداری دەبێت و هەمووان بەبێ جیاوازی باجەکەی دەدەن.

هاوکات، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر رایگەیاند، دەبینم بەکارهێنانی چەک و بۆردومانکردن و بەئامانجگرتنی نێردە دیبلۆماسییەکانی عێراق تابێت زیاتر دەبێت، ئەمەش مەترسی بۆسەر گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دروست دەکات و پایەی دەوڵەت زیاتر و زیاتر لاوازدەکات.

ماوە ماوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەڕێی موشەکی کاتیۆشاوە بەئامانج دەگیرێت، دوایین جاریش بۆردومانەکەی شەوی رابردوو بوو کاتێک چوار موشەک ئاراستەی بارەگایەکی نزیک لە باڵیۆزخانەکە کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا