دەروازەکانی ناوچەی سەوز دادەخرێن

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، لەسەر رۆشنایی دەستگیرکردنی قاسم موسلح، سەرکردەی حەشدی شەعبی دەروازەکانی ناوچەی سەوز لەبەغدا داخران.

رۆژی سێشەممە هێزێکی ئەمنی بەتۆمەتی گەندەڵی دارایی و تیرۆر قاسم موسلحیان دەستگیرکرد، لەئەنجامدا ئەمڕۆ چوارشەممە، لەترسی ئەوەی چەکدارانی حەشد هەڵبکوتنەسەر ناوچەی سەوز و پشێوەی دروستبکەن، دەروازەکانی ناوچەی سەوز داخران.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، تەنیا ئەو کەسانەی باجیان پێیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ناوچەی سەوزەوە دەکرێنەژوورەوە.

بەپێی قسەی بەشێک لەچالاکوانانی عێراق، قاسم موسلح تۆمەتبارە بەکوشتنی چالاکوانان و لایخۆشییەوە سەرچاوەیەک لەحەشد رایگەیاند، بەفەرمانی سەرۆکی لیژنەی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، هێزێکی ئەمنی قاسمیان دەستگیرکردووە بەهۆی ئەوەی سوور بووە لەسەر رێگریکردن لەهاتنەناوەوەی ئەو هێزە ئەمریکییانەی لەسوریاوە هاتبوون.

قاسم موسلح بەیەکێک لەگرنگترین سەرکردەکانی حەشدی شەعبی دادەنرێت و یەکێک بووە لەکەسە نزیکەکانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا