نەوت بەردەوامە لە دابەزین

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە نرخی نەوت لەسەر ئاستی دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك ئەمڕۆ شەممە یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 72 دۆلارو 91 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لە ماوەی هەفتەیەكدا نەوت دابەزینی گەورەی بەخۆیەوەو هەر بەرمیلێك نزیكەی 10 دۆلار دابەزی ئەوەش بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت چاوەڕوان نەكراوبوو.

هاوكات نەوتی خاوی ئەمریكیش دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل نەوت بە 68 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەو دابەزینە بەرچاوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، پێشتر وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی ئەوەی كردبوو تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی یەك بەرمیل نەوت نزیك ببێتەوە لە 100 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا