سەرۆكوەزیرانی كەنەداو هاوسەرەكەی لەیەكتر جیابوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەستن ترودۆ، سەرۆكوەزیرانی كەنەداو سۆفیە گریگۆیری ترودۆی هاوسەری لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، جیاوبوونەوەیان لە یەكتری دوای 18 ساڵ هاوسەرگیری بڵاوكردەوە.

ئاشكراشی دەكەن، بڕیاری جیابوونەوەكەیان لە دوای چەندین گفتوگۆی پڕ مانا و سەخت لە نێوانیاندا هاتووە و سەرەڕای جیابوونەوەشیان وەك خێزانێكی نزیك و پڕ لە خۆشەویستی دەمێننەوە، لە پێناو هەموو ئەوەی بونیادیان ناوە رێز لەیەكتری دەگرن.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی كەنەداش لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، هەردوو لا پەڕاوی یاسایی تایبەت بە جیابوونەوەیان واژوو كردووە.

جەستن ترودۆ و هاوسەرەكەی خاوەنی سێ منداڵن بە ناوەكانی خاڤیێر تەمەن 15 ساڵ، ئێلا گرەیس تەمەن 14 ساڵ و هادریین تەمەن نۆ ساڵان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا