زانیاری نوێ له‌باره‌ی لێبڕین له‌ موچه‌ی ئه‌مجاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی ڕێژه‌ی لێبڕین له‌ موچه‌ دیاریده‌كات، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ قسه‌ی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی بڕیار له‌ ڕێژه‌ی لێبڕین له‌ موچه‌ی ئه‌مجاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات.

سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك وتیشی، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌ و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ لێبڕین دیاریده‌كات، به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندی ده‌كات، هاوكات ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه‌ پێنج شه‌ممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت.

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆڵه‌تیك، “ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ی به‌غدا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بێت، ئه‌وا پێنج شه‌ممه‌ و هه‌ینی و ڕۆژانی دواتر دابه‌شكردنی موچه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوابكه‌وێت، ئه‌وا دابه‌شكردنی موچه‌ ڕۆژی وه‌زاره‌تێك ده‌بێت تا پاره‌كه‌ دێت”.

ده‌رباره‌ی ڕێژه‌ی لێبڕین باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ له‌باره‌ی لێبڕین بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ زانیاریی دروست نین، چونكه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا