وەزیری بازرگانی عێراق: لەمانگی ڕەمەزاندا هەڵمەتێکی گەورە دەستپێدەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، لە مانگی ڕەمەزاندا هەڵمەتێک بۆ خستنەبازاڕی بڕێکی زیاتر گۆشت، مریشک و هێلکە ڕادەگەیەنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە11ی شوبات، داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی دابینکردنی گۆشت، مریشک و هێلکە بۆ بازاڕ بەنرخێکی کێبڕکێ و کەمتر لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات هەڵمەتێکی گەورە دەستپێدەکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی ڕەمەزان.

ئاماژەی بەوەکرد، لەمانگی ڕەمەزاندا چەندین دەروازەی بەبازاڕکردن دەکەنەوە، بۆ دروستکردنی هاوسەنگی و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی ماددە خۆراکییەکان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا.

ڕوونیکردەوە، لە سەرەتای مانگی ئاداری داهاتووەوە هەڵمەتەکە دەستپێدەکات، چاودێریکردنی بازاڕ فراوان دەکرێن و ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر، کە دەستکاری نرخی خۆراک دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا