پۆڵه‌تیك پرێس:
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق باس له چاره‌نوسی ئه‌و پاره‌یه ده‌كات كه بڕیاره مانگانه وه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر په‌یوه‌ست به پشكی هه‌رێم باس له‌وه‌كراوه، بۆ مانگه‌كان 8 و 9 و 10 به‌غدا بڕی 320 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
ته‌نیا موچه‌ی یه‌ك مانگ ماوه كه له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت، جه‌مال كۆچه‌ر باسی له‌وه‌كرد، “له‌بڕگه‌ی حه‌وتی ڕێككه‌وتنه‌كه هاتووه تا په‌سه‌ندكردنی بودجه، ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێم خه‌رجده‌كرێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت، لێره‌شدا به‌سودی هه‌رێم یاسایه‌كی دیكه هه‌یه كه یاسای كورتهێنانی بودجه‌یه و له‌وێشدا ئاماژه به‌ناردنی 320 ملیار دینار كراوه بۆ هه‌رێم.
ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌نیازه بیكات بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران جه‌مال كۆچه‌ر وتی، ئه‌و پاره‌یه‌ی حكومه‌ت ده‌یه‌وێت بۆ سێ مانگ قه‌رزی بكات زۆره، زیاتره له 40 ترلیۆن دینار، ئه‌وانیش وه‌ك په‌رله‌مانتار كه خه‌مڵاندنی خۆیانیان كردووه ده‌ركه‌وتووه حكومه‌ت بۆ ئه‌و چه‌ند مانگه پێویستی به 16 ترلیۆن هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت بۆ چوار مانگه نه‌ك سێ مانگ”.
ئه‌ندامه كورده‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌شڵێت “حكومه‌ت له توانایدایه،موچه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی ئه‌مساڵ كه ماوه دابین بكات، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێڕینێك له موچه‌كانیان بكات”.
له‌باره‌ی هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی حكومه‌ت به‌نیازه بیكات وتی “هۆكاری ناره‌زایی كوتله سیاسیه‌كان له سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ی قه‌رزه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران نایه‌نه‌وێت عێراق ئه‌و پاره زۆره قه‌رز بكات بۆیه كاری په‌رله‌مان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه كه حكومه‌تی عێراق داوای ده‌كات”.