رێژەی هەڵاوسان لە هەرێم روو لە دابەزین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان رێژەی هەڵاوسانی بۆ مانگی ئایار بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بە رێژەی لەسەدا سفر پۆینت 6 دابەزیوە كە ئەمەش چوارەمین مانگە لەسەر یەك رێژەی هەڵاوسان لە هەرێمی كوردستان دادەبەزێت.

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، پێنوێنی نرخی بەكاربەری بۆ مانگی ئایار بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، چوار مانگە لەسەر یەك رێژەی هەڵاوسان لە هەرێمی كوردستان روو لە دابەزینە.

بە گوێرەی داتاكانی دەستەی ئامار، پێنوێنی نرخی بەكاربەر بۆ مانگی ئایار لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 112 پۆینت 37 و بەراورد بە مانگی نیسانی پێشخۆی بە رێژەی لەسەدا سفر پۆینت 6 دابەزیوە كە 113 خاڵی تۆماركردبوو.

ئەم ئامارەش ئەوە رووندەكاتەوە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە پێنوێنی نرخی بەكاربەر دادەبەزێت، بەڵام لەسەر ئاستی ساڵانە بەرێژەی لەسەدا 2 پۆینت 2 بەرزبووەتەوە.

بە پێی داتاكانی دەستەی ئامار، هۆكاری ئەو دابەزینە بۆ خواردن و خواردنەوە ناكهولییەكان و چێشتخانەكان و پەیوەندییەكان و نیشتجێبوون دەگەڕێتەوە، لە بەرامبەردا نرخی جلوبەرگ و پێداویستییەكانی ناو ماڵ بەرزبوونەوەیان تۆماركردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: زۆرترین بەرزبوونەوە لە هەولێر تۆماركراوە بە رێژەی لەسەدا سفر پۆینت 9 بووە، لە دهۆك بە رێژەی لەسەدا سفر پۆینت 6 بووەو لە سلێمانیش كەمترین بەرزبوونەوە تۆماركراوە كە رێژەكەی لەسەدا سفر پۆینت یەك بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا