دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی فەڕەنسا دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 10ی نیسانی 2022، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەستیپێکرد و دەنگدەران بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی فەڕەنسا ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد.

نزیکەی 48.7 ملیۆن دەنگدەری فەڕەنسا دەبێت لەنێوان 12 کاندیددا کەسێک دیاریبکەن وەک سەرۆکی خۆیان، بەگوێرەی پێشبینییەکانیش ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ماوەبەسەرچووی فەڕەنسا و مارین لوپێن سەربە پارتی کۆمەڵەی نیشتمانی زۆرترین ئەگەری بردنەوەیان هەیە.

بڕیارە دەنگدان کاتژمێر 6:00 بوەستێت و ئەنجامی بەرایی دەنگەکانیش بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بەگشتی ئەم ئامارە بەراییە لە فەڕەنسا متمانەپێکراو نییە.

چەند هەفتەیەک پێش ئێستا ڕاپرسییەکان ئاماژەیان بەوەکرد، بردنەوەی ماکرۆن ئاسانە بەتایبەتی کە پشتیوانی یەکێتی ئەوروپا دەکات و لەڕێی دیپلۆماسیەتە چالاکەکەی لەبارەی دۆخی ئۆکرانیا و هاوسۆزی ئابووری بۆ ئەو وڵاتە زیاتر جێی خۆی قایم کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا