ئەمڕۆ دادگای توركیا لەبارەی داخستنی هەدەپە كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) داوایەكی ئاڕاستەی توركیا كردووە كە پرسی تاوتوێكردنی داخستنی پارتەكەیان لەلایەن دادگای دەستورییەوە بۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا دوابخرێت، كە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچن، بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەو دادگایە لەو بارەیەوە كۆببێتەوە.

لە رۆژی 5_1_2023 دادگای دەستوریی توركیا بڕیاریدا هاوكارییە داراییەكان بۆ پارتی دیموكراتی گەلان رابگرێت، بۆ یەكلاییكردنەوە و بڕیاردان لەسەر داخستنی ئەو پارتەش پێویستی بە دەنگی 10 ئەندامی ئەنجومەنی دادگایە لە كۆی 15 ئەندام، بۆ ئەوەی كاركردنیان قەدەغە بكرێت.

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە ساڵی 2012 لە ئەنقەرە دامەزراوە و لەئێستادا سێیەم گەورەترین پارتی وڵاتی توركیایە و لە كۆتا هەڵبژاردنی توركیادا 11.7% ی دەنگەكانی هەڵبژاردنی بەدەستهێناوە و تائێستا پێنج كۆنگرەی بەستووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا