پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی شەش کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی، لەو ماوەیەدا ٩ ژن و ١١ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی شەش کەسیان (سێ کچ و سێ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.