وەزیری دارایی بۆ سەردانی سلێمانی دەكات؟

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پاڵپشتی دارایی و رێکخستنەوە و زیادکردنی داهات سەردانی سلێمانی دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری، لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەبارەی پاڵپشتییە داراییەکان و پاڵپشتی پڕۆژەکانی سنوری پارێزگاکە و رێکخستنەوە و زیادکردنی داهات و بەرنامەی وەزارەتەکەی و حکومەت لە بواری نەهێشتنی رۆتین و رێکخستنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتی گشتیی و دابینکردنی موچە و بودجەی پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان گفتوگۆیانكردووە.

لای خۆیەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ،پشتیوانی و ئامادەیی حکومەتی خۆجێی سلێمانی بۆ بەرنامەی چاکسازیی و بوژاندنەوەی بژێویی تاک و بازاڕ و داهاتی گشتیی دەربڕیوە.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بە ئامادەبونی ساماڵ عەبدولڕەحمان لەگەڵ وریا فەرەج، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی سلێمانی و بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی گومرگ كۆبووەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە “ئامانجی دووبارە رێکخستنەوەی داهات و پێداچوونەوە بە رەوشی گومرگ لە خاڵە سنوورییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، چۆن بتوانرێت داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد بكرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا