پەتای كۆلێرا لە هەولێریش تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی سكچوون راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ژمارە و رێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سكچوونی تووند زیادیكردووە، ژمارەیەك لە تووشبووانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتیان ڕایدەگەیەنین كەوا ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سكچوونی توند زیادیكردووە و تیمەكانی پەتازانی بەپێی ستانداردی پەتازانی ڕێژەی پشكنین بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكانی كۆلێرا ئەنجامدراوە، بەمەش ژمارەیەك لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی.

ئەوەشهاتووە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكاری زیاتر و توندتری لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی كشتوكاڵ و شارەوانی و ناوخۆ و پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆكان گرتۆتەبەر بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لەبواری خۆپارێزی و چارەسەری و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی.

باس لەوەشكراوە، داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین پابەندی ڕێنماییەكانی پاكوخاوێنی كەسی و دڵنیابوونەوە لە ئاوی پاكی خواردنەوە و خۆراك بن و لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی سكچوون بەزووترین كات پەیوەندی بە دەزگاكانی تەندروستی بكەن لەپێناو ڕێگریكردن لە ئاڵۆزكانیەكان و سەلامەتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا