ئەمریكا داوای راگرتنی هەڕەشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پنتاگۆن رایگەیاند، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لە گەڵ خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا ئەنجامداوە و هەڵوێستی توندی ئەمریكای پێ راگەیاندووە بەرامبەر هەڕەشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا لوید ئۆستن سەرەخۆشی ئەمریكای بۆ قوربانیانی تەقینەوە خوێناوییەكەی مانگی رابردووی ئەستانبول بە وەزیری بەرگری توركیا راگەیاندووە و داوای هێوركردنەوەی بارودۆخەكەی لێكردووە.

بۆردومان و هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر سوریا و شەڕڤانان لە رۆژئاوای كوردستان لە دوای تەقینەوەكەی 13 ی مانگی رابردووەوە دەستیپێكردووە، كە توركیا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەو كردەوەیە تۆمەتبار دەكات، لە كاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رەتیدەكاتەوە هیچ پەیوەندیەكیان بەو كردەوەیە هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا