پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاشكرایكرد، دژی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە دادگای فیدراڵی عێڕاق، سكاڵای یاسایی لەسەر هەردوو حكومەتی عێڕاق و هەرێم تۆمار دەكات.
دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو رایگەیاند، دژی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە دادگای فیدراڵی عێڕاق، سكاڵای یاسایی لەسەر هەردوو حكومەتی عێڕاق و هەرێم تۆمار دەكات .
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشنەكردنی مووچە زیانەكانی تەنیا بۆ مووچەخۆرانی ئاسایی هەرێمە و ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیانی تووشی بارگرانی كردووە.
دەشڵێت، لە سۆنگەی بەرگری كردن لە مافی یاسایی فەرمانبەرانی هەرێم، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات و داوای دابین كردن و دابەشكردنی تەواوی مووچە دەكات لە كاتی خۆیدا.