شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: لەدەستدانی مامۆستا عەزیز گەردی بەخه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌ دەزانین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێکخستنی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی کۆچی دوایی دکتۆر عەزیز گەردی نوسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە پرسەنامەکەدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، “بەڕێزان خانەوادەی كۆچکردوو دکتۆر عەزیز گەردی، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی دكتۆر(عەزیز گەردی)، نووسەرو روناکبیرو مامۆستای زانكۆ و وەرگێڕی ناسراوی كورد-مان پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان پرسە و ماتەمینیی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و له‌ناخه‌وه‌ هاوبه‌شی غه‌م و په‌ژاره‌تانم”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە كاتێكدا لەدەستدانی مامۆستا عەزیز گەردی بەخه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌ دەزانین، بەڵام بەشانازیشەوە دەڕوانینە كاروانە پڕ بەخششەكەی لەبواری فەرهەنگی کوردی و وەرگێڕانی شاکارە ئەدەبییە جیهانییەکان، بۆیە ناو و بیرەوەری لە مێژوو و ویژدانی گەلەكەماندا هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە”.

لە کۆتاییشدا نوسی، “خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادەکەتان و هەموو لایەك ببەخشێت، ئەوە دوایین كۆست و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردوش بخاتە بەر سۆزی فراوانی خۆی و بەبەهەشتی بەرین شاد بکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا