وەزیری ناوخۆ: بە قاچاخبردن و دزینی نەوت کۆنترۆڵ کراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە 1000 ئەفسەر و ئەندامانی هێزەکانی ناوخۆیان لە ریزەکانی وەزارتەکە دەرکردووە. دەشڵێت 98%ی بەقاچاخبردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان کۆنترۆڵ کراون. رۆژی سێشەممە 07-11-2023 عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک کەناڵی ئاسمانی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندن و نەقیبی رۆژنامەنووسانی عێراق تیشکی خستە سەر چەند بابەتێک.

وەزیری ناوخۆی عێراق وتی، ئەمساڵ 153 ئەفسەر و 899 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بە بڕیاری دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دوورخراونەتەوە و دەرکراون.

سەبارەت بە دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان، عەبدولئەمیر شممەری وتی، 33 ملیۆن و 200 هەزار عێراقی تۆمار کراون و کارتی نیشتمانییان وەرگرتووە. ئاماژەی بەوەش کرد، کار دەکەن سەرەتای ساڵی 2025 کۆتایی بە بەکارهێنانی ناسنامەی ئێستا، کە کاغەزە، بهێنن.

وەزیری ناوخۆی عێراق باسی لەوەش کردووە، بەمنزیکانە کار بە ڤیزای ئەلیکترۆنی لەگەڵ بیانییەکان دەکرێت و بەکاردەهێندرێت.

سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی بەقاچاغبردنی نەوتیش وتی، بەقاچاخبردن و دزینی نەوت 98% کۆنترۆڵ کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا