شێركۆ جه‌وده‌ت: ده‌ستی ده‌ره‌كی و هه‌وڵی گه‌نده‌ڵكاران ڕێگره‌ له‌ڕێككه‌وتنی هه‌رێم وبه‌غدا

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم بەهۆی نەناردنی بودجە بۆ په‌رله‌مان، حەوت ساڵە پێشێلكاری یاسایی ئەنجامدەدات و تائێستاش لیژنەی دارایی هیچ زانیارییەكی نیە، لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان كە حكومەت ئامادەی دەكات.

شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “ئامادەكردنی كردنی پرۆژەیاسای بودجەو ناردنی بۆ پەرلەمان زۆر دواكەوتووە و لیژنەی دارایش هیچ زانیارییەكی لەسەر پڕۆژەكە نیە، نازانێت چی لەناو پڕۆژەیاساكەدا لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و فەرمانبەران دانراوە”.

وتیشی:” نەناردنی بودجە بۆ پەرلەمان پێشێلكاری یاساییە لەكاتێكدا حكومەت بەردەوام باسی یاسا دەكات، بەڵام خۆی حەوت ساڵە پێچەوانەی یاسا كار لەسەر بودجە دەكات”.

سەبارەت بەڕێككەوتنی هەرێم لەگەڵ ناوەند ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ كێشەیەك بۆ رێككەوتن لەنێوان ناوەندو هەرێمدا نەماوە، بەڵام دەستی دەرەكی و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی بەشی گەندەڵكاران لەپڕۆژەكەدا هەموو شتێكی پەكخستووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا