پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە23ی تشرینی دووەم، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند،” فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بەغدا لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە ئالینا ڕۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد”.
ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا فوئاد حسێن، لەبارەی زیادبوونی هێرشەکانی ئەم دواییانە ناڕەزایەتی دەربڕی و وتی،” ئەم گرژییانە مەترسیدارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراقە، ئێمە پابەندین بە پاراستنی وڵاتمان و هێزەکانی هاوپەیمانان بەپێی دەستوری و یاساکانی عێراق”.
ڕوونیکردەوە، “حکومەتی عێراق ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە بەبێ ئاگاداری حکومەتی عێراق کراوە، ئەمە پێشێلکردنی ڕون و ئاشکرای سەروەری عێراقە و هەموو پێشێلکارییەکی سەر سەروەری وڵات بەپستبەستن بە دەستوری عێراق ڕەتدەکەینەوە”.
ڕۆژی چوارشەممە 22ـی تشرینی دووەم، ئەمریکا جارێکی تر هێرشیکردە سەر گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سێنتکۆم- فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانەوە رایگەیاند، هێرشەکان وەڵامی راستەوخۆی ئەمریکان لەبەرامبەر هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا.